ڤیتامیــــــــــــــــــــــــن B5

ڤیتامیــــــــــــــــــــــــن B5
ڤیتامین B5 كە ناسراوە بەترشی پانتۆسێنیك Pantothenic acid كە بەزمانی گریكی مانای (لەهەموو شوێنێكدا) دەگەیەنێت لەبەرئەوەی كە ئەم ڤیتامینە لەنزیكەی هەموو خۆراكەكاندا هەیە و یەكێكە لەكۆمەڵەی ڤیتامین B و لەئاودا دەتوێتەوە. ئەم ڤیتامینە گرنگی هەیە لەفرمانی گلاندی ئەدرینالی سەر گورچیلەكان و كۆئەندامی دەماردا. هەروەها ڤیتامین B5 گرنگی هەیە لەكرداری میتابۆلیزمیی پرۆتین و كاربۆهیدرات و چەورییەكاندا، دیسان گرنگی هەیە بۆ تەندروستی پێست و چالاكی چەندین ئەنزیم لە لەشدا. ئەگەرچی ڤیتامین B5 لەزۆربەی خۆراكەكاندا هەیە، بەڵام سەرچاوە خۆراكییە دەوڵەمەندەكان بریتین لە: دانەوێڵە، هێلكە، پاقلەمەنییەكان، میوەی ئەڤۆكادۆ. كەمی ڤیتامین B5 حاڵەتێكی دەگمەنە چونكە ئەم ڤیتامینە لەزۆربەی هەرە زۆری خۆراكەكاندا هەیە، بەهەرحاڵ نیشانەكانی كەمی ڤیتامین B5 بریتین لە: هەستكردن بەسڕبوون و سووتانەوە لەدەست و پێیەكاندا، هەستكردن بەماندووبوون و هیلاكی، خەوزڕان. پێویستی ڕۆژانەی ڤیتامین B5 بۆ پێگەیشتووان بریتییە لەتەنیا 5 ملگم، ئافرەتی دووگیان و شیردەر پێویستی بەڕۆژانە 6 ملگم هەیە.
Top