بەهای خۆراكی بیبەری سوور

بەهای خۆراكی بیبەری سوور
بیبەری سوور Red pepper چێژێكی خۆشی هەیە، ڕێژەیەكی بەرز لەماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرێت. لەهەر 100 گرام بیبەری سووردا تەنیا 12 كالۆری وزە هەیە لەگەڵ كارۆتینەكان Carotens 3840 مایكرۆگرام، نیاسین نزیكەی 1،3 ملگم، ڤیتامین C 140 ملگم، ڤیتامین E 0.8 ملگم، ڕیشاڵ 2،6 گرام لەخۆدەگرێت. بیبەری سوور بەوەی كە دەوڵەمەندە بەڤیتامین C و ماددە دژەئۆكسانەكان ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی دڵ كەم دەكاتەوە. هەروەها چەندین ماددەی گرنگی تر لەخۆدەگرێت وەكو: ڤیتامینەكانی B1 و B6، A، K، بیتا كارۆتین، ترشی فۆلیك كە بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە، هەروەها ڕیشاڵ و كانزایەكانی كالسیۆم، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، فۆسفۆر. بیبەری سوور كرداری میتابۆلیزم تاودەدات، ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات، هەروەها بیبەری تیژ ماددەی كاپسیاسین Capsaicin لەخۆدەگرێت كە هاوتایە لەگەڵ ماددەی كاپسیێت Capsiate كە لەبیبەری شیرندایە و یارمەتی سووتاندنی وزە دەدات لە لەشدا. ڕۆلێ هەیە بۆ پارستنی پێست لەكاریگەرییە خراپەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی كە بەشێوەیەكی سەرەكی لەتیشكی خۆرەوە سەرچاوە دەگرێت. هەردوو بیبەری سوور و سەوز، شیرین یان تیژ نیشانەكانی هەوكردنی جومگەكان سووك دەكەن لەئازار و ئاوسان.
Top