گەدە پاش پڕبوونی بەهەر جۆرە خۆراكێك نامە دەنێرێت بۆ سەنتەری هەستكردن بەبرسیبوون و تێربوون كە لەمێشكدایە تاكو لەتێربوون ئاگادارمان بكاتەوە. هەمان بڕی چەند جۆرێكی خۆراك جیاوازی هەیە لەڕووی ڕێژەی ئەو وزەیەی كە لەخۆدەگرێت و لەڕووی زووتر هەستكردن بەتێربوون. بڕی وزە یان كالۆری كە لەناو قەبارەیەكی دیاریكراوی خۆراكدایە پێی دەگووترێ چڕی وزە Energy density. ئەو خۆراكانەی كە چڕی وەزیان بەرزە، واتە لەبڕێكی كەمی ئەو خۆراكەدا ڕێژەیەكی بەرزی وزەی هەیە. لەلایەكی تردا، ئەو خۆراكانەی كە چڕی وزەیان نزمە، واتە لەبڕێكی زۆری ئەو خۆراكەدا ڕێژەیەكی نزمی وزە هەیە. دوو شت قەبارە دەدەنە خۆراك: ئاو و ڕیشاڵ Fiber، گەلێك سەوزە و میوە ڕێژەیەكی بەرزی ئاو و ڕیشاڵ لەخۆدەگرن. هەروەها خۆراكی وەكو دانەوێڵەی تەواو Whole grains كە كاتێكی زۆرتریان بۆ هەرسكردن پێویستە، نەك تەنیا ڕێژەی بەرزی ڕیشاڵ لەخۆدەگرن، بەڵكو هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی درێژتر دەهێڵنەوە. هەستكردن بەبرسیبوون گرفتێكی گەورەیە لەزۆربەی ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت كێشی لەش دابەزێنن، بەڵام بەهەڵبژاردنی ئەو خۆراكانەی كە قەبارەیان گەورەیە و وزەی كەم لەخۆدەگرن بەمەرجێك مادە خۆراكییە بنەڕەتی و گرنگەكانیان تێدابێت.