چۆن دڵت دەپارێزیت؟

چۆن دڵت دەپارێزیت؟
پاراستنی تەندروستی دڵ مەسەلەیەكی یەكجار گرنگە، بۆ ئەم مەبەستە پێویست بەهەنگاوی گەورە و قوڕس ناكات. بەچەند هەنگاوێكی سادە چەندین كاریگەری دراماتیكی پۆزەتیڤ بۆ سەر دڵ دێنە ئەنجام، یەكەم: خۆراكێكی تەندروستییانە، دووەم: مەشقی وەرزشی، سێیەم: نووستنێكی تەواو. گەورەترین هەنگاو بۆ پاراستنی دڵ بریتییە لەئەنجامدانی مەشقی بەدەنی Physical activity هەتا ئەگەر هەفتانە تەنیا یەك كاتژمێریش بێت، هەر چەند ئاكتیڤتر بێت هێندە دڵت زیاتر پارێزراو دەبێت، بەلای كەم 10خولەك مەشقی مام ناوەندی بخەرە سەر چالاكی و جووڵەی ڕۆژانەی لەش، لەلایەكی ترەوە توێژینەوەكان دەڵێن كە مەشقی فیزیكی هەفتانە بۆ ماوەی 60-90 خولەك ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی دڵ بەڕێژەی 50% كەم دەكاتەوە. ڕۆژانە 5 جار یان زیاتر سەوزە و میوەی تازە بخۆ، هەر لەگەڵ ژەمی بەیانییاندا یەكەم ژەمی میوە بخۆ، با هەموو ژەمەكانی خۆراكت سەوزە و میوە لەخۆبگرن، هەروەها لەبەینی ژەمەكانیشدا سەوزە یان میوە بخۆ. كوالیتی باشی نووستن Quality sleep سوودبەخشە بۆ دڵ، هەوڵ بدە شەوانە 8 كاتژمێر بخەویت، ئەگەرچی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە 8 كاتژمێر نووستنی شەوانە بۆ ماوەی 2 هەفتە ئینجا ئەم ئامانجە دەپێكێت، بەڵام بەردەوامبوونیش هەر سوودبەخشە بۆ دڵ.
Top