چەند هەنگاوێك بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمك

چەند هەنگاوێك بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمك
دەكرێ كە خۆمان لەتووشبوون بەگەلێك جۆری شێرپەنجە بپارێزین، بۆ نموونە شێرپەنجەی مەمك Breast cancer كە ئافرەت دەتوانێت تا ڕاددەیەكی باش خۆی لێ بپارێزیت بەچەند هەنگاوێكی سادە، لەمانە: هەوڵدان بۆ دووگیانبوون بەر لەتەمەنی 30 ساڵی، دووركەوتنەوە لەبەكارهێنانی دەرمان بەبێ ڕێنمایی دكتۆر بەتایبەتی ئەو دەرمانانەی كە جۆری جیاواز لەهۆرمۆنەكان لەخۆدەگرن بەحەبی مەنعیشەوە، دووركەوتنەوە لەو ژەمانەی خۆراك كە ڕێژەیەكی بەرزی چەوری لەخۆدەگرن بەتایبەتی چەورییە نێوەندەكان Trans fats و چەورییە تێرەكان، دووركەوتنەوە لەجگەرەكێشان و خواردنەوە ئەلكهولییەكان، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش لەژێر چاودێری دكتۆر بەمەبەستی ڕێگرتن لەزیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، هاندانی ئافرەتان بۆ شیردانی سروشتی پاش منداڵبوون و بەردەوامبوون بۆ ماوەیەكی زۆر، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی ڕۆژانە لەوكاتەی كە لەوانەیە تەنیا ئیشی ناوماڵ بەس نەبێت وەكو جێگرەوە بۆ مەشقی بەدەنی وەكو مەشقە هەواییەكان یان مەشقی گورجكردنی ماسوڵكەكانی لەش Stretching exercises، خواردنی بڕێكی باشی ڕیشاڵ Fiber و ڤیتامین C كە زیاتر لەسەوزە و میوەكاندا هەیە، هەروەها پیاز و سیر و چای سەوز كە ماددەی دژەئۆكسان یان دژەشێرپەنجە لەخۆدەگرن، لەكۆتاییدا پێویستە لەسەر ئافرەت كە بەزووترین كات سەردانی دكتۆر بكات ئەگەر هەر نیشانەیەكی پەیوەست بەشێرپەنجەی مەمك بەدی كرد، بۆ نموونە هەستكردن بەبوونی گرێ لەمەمكدا، گۆڕان لەگۆی مەمكدا بەشێوەی قۆپانەوە بۆ ناوەوە یان خورشت، بوونی دەرداو لەمەمك بەتایبەتی كە خوێنی لەگەڵدا بێت.
Top