كە ئارەقەكردن سوودی هەیە بۆ پاككردنەوەی لەش لە گەلێك ماددەی زیانبەخش و نەخوازراو، سەرەڕای سوودی بۆ تەندروستی جەستەیی و دەروونی. گەرماوی هەڵمی Steam baths لەسەر ئەو بنچینەیە كاردەكات كە بە رێگای ئارەقەكردنەوە لەش لە ماددە زیانبەخشەكان رزگاری دەبێت لەگەڵ خاوبوونەوەی لەش و دەماركان Relaxation. پێست گەورەترین ئەندامی لەشە كە لەگەڵ سییەكان و گورچیلەكان و ریخۆڵە و سستمی بەرگری لەش و دەزگای لیمف و جگەردا رۆڵێكی گەورە دەبینێت بۆ دەربازكردنی لەش لە ماددە زیانبەخشەكان. هەروەها پێست ئارەقەدەكات بۆ رێكخستنی پلەی گەرمی لەش. ئارەقەكردن Sweating رێگایەكی سروشتی و سەلامەتە بۆ چاكبوونەوە لە چەندین كێشەی تەندروستی. پێست بە درێژایی تەمەن رووبەڕووی سەدان ماددەی كیمیایی دەبێتەوە كە كاریگەری خراپ دەكەنە سەر هەر لە شامپۆ و جێلەكانی گەرماو و سابوونەوە بگرە تا دەگاتە ئاوێتەكانی دژی ئارەقەكردن و دژی بۆنی ناخۆشی لەش، هەروەها گیراوە پاككەرەوەكان ناوماڵ و ئاسەواریان لەسەر جلەكان كە راستەوخۆ بەر پێست دەكەون لەگەڵ چەند ماددەیەكی كیمیایی كە لەناو ئاوی خۆشووشتندان. گەرماوی هەڵمی بە رێكی توانای پێست بۆ رزگاربوون لە ماددە زیانبەخشەكان دەگەڕێنێتەوە، لەش بە ئارەقەكردن خێراتر لە رێگاكانی تر لە كانزا و ماددە كیمیاییەكان دەربازی دەبێت.