حەبی مەنع و هەستكردن بە ماندووبوون

حەبی مەنع و هەستكردن بە ماندووبوون
گەلێك ئافرەت بەردەوام ئەم پرسیارە دەكەن كە ئایا بەكارهێنانی حەبی مەنع بۆ ماوەی چەند ساڵێك كاریگەرییەكی خراپ دەكاتە سەر تەندروستی. لەچەندین لایەنەوە حەبی مەنع بەیەكێك لەباشترین داهێنان و پێشكەوتنەكانی زانستی پزیشكی بۆ ئافرەتی مۆدێرن هەژمار دەكرێت. وانەبێت حەبی مەنع تەنیا ڕێگا لەدووگیانی بگرێت، بەڵكو سوود بەلایەنی سێكسی دەگەیەنێت و زیپكە كەم دەكاتەوە و ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجەی هێلكەدان كەم دەكاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هێشتا حەبی مەنع وەكو هەموو دەرمانەكانی تر هەندێك زیانی لابەلای هەیە. هەموو جۆرەكانی حەبی مەنع دوو هۆرمۆنی ئیسترۆجین Estrogen و پرۆجیستیرۆن Estrogenبەڕێژە و جۆری جیاواز لەخۆدەگرن. ئەگەر حەبی مەنع بەكاردێنیت و لەگەڵیدا هەست بەماندووبوون و هیلاكی دەكەیت، ئەوا لەوانەیە كە هۆكارەكە بگەڕێتەوە بۆ كەمبوونەوەی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن Testosterone لە لەشدا. لەم 10 ساڵەی دواییدا ئەمە بەتەواوی ڕوون بۆتەوە كە هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن كە بەشێوەیەكی سروشتی و بەڕێژەیەكی كەم و دیاریكراو لە لەشی ئافرەتدا لەهێلكەدانەكان دەردەدرێت ڕۆڵێكی بەرچاوی هەیە لەكۆی تەندروستی ئافرەتدا، بۆ نموونە وزە، پاڵنەر بۆ چالاكی بەدەنی و ئارەزووی سێكسی. هەندێك جۆری حەبی مەنع كەمتر كاریگەری دەكەنە سەر ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین، بۆیە ئەگەر هەست بەماندووبوون و هیلاكی بكەیت لەپاش بەكارهێنانی حەبی مەنع بۆ ماوەیەكی زۆر، ئەوا باشترە كە لەگەڵ دكتۆرەكەت قسە بكەیت كە لەوانەیە جۆری حەبەكەت بەجۆرێكی تر بگۆڕێت كە كەمتر دژی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن بێت.
Top