قەیسی Apricots یەكێكە لەسوپەر خۆراكەكان بەوەی كە ڕێژەیەكی بەرز لەڤیتامین A لەخۆدەگرێت بەتایبەتی كە وشك دەكرێتەوە. خواردنی سێ دانە قەیسی قەبارە مام ناوەندی نزیكەی 45%ی پێویستی ڕۆژانەی ئەم ڤیتامینە بۆ كەسێكی پێگەیشتوو دابین دەكات. هەروەها قەیسی لەگەڵ ئەوەی كە هیچ كۆلیستیرۆلی تێدانییە، بڕێكی باش لەڤیتامین C و پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت،. یەك دانە قەیسی تەنیا 20 كالۆری وزەی تێدایە. قەیسی وشككراوە بۆ چارەسەركردنی قەبزی سوودی لێ وەردەگیرێت. زەیتی تۆی قەیسی بەكاردێت لەئاوێتەكانی جوانكاری و پیشەسازی سابون و گەلێك لەئاوێتەكانی پێست. بۆ ئەو كەسانەی كە هەستەوەریان بەخواردنی قەیسی هەیە، قەیسی وشك بەگازی دووەم ئۆكسیدی گۆگرد مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت وەكو پارێزەری ڕەنگ و كەمكردنەوەی ئەگەری هەستەوەری. ناوكە تاڵەكەی قەیسی بڕێك لەمادەی سایانیدی تێدایە، كە مادەیەكی ژەهراوییە، بۆیە ئامۆژگاری ناكرێت كە ناوكی قەیسی بخورێت بەتایبەتی لەلایەن منداڵانەوە. قەیسی قوتووكراو، هەمان تامی قەیسی تازەی هەیە، لەبەر ئەوەی كە تا بەتەواوی پێدەگات، تام و ڕەنگی تەواو وەردەگرێت ئینجا قوتووبەند دەكرێت. لەڕووی بەهای خۆراكیشەوە قەیسی قوتووبەند هێندە جیاوازی نییە لەگەڵ قەیسی تازەدا.