دارچین Cinnamon كە لەگەڵ چەندین خواردن یان خواردنەوەدا تێكەڵ دەكرێت چێژێكی خۆش دەبەخشێت، لە گەلێك لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە ڕۆژانە خواردنی كەوچكێكی كوپ لەپاودەری دارچین ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لەخوێندا بەڕێژەیەكی باش دادەبەزێنێت، هەروەها لەوانەیە كە خواردنی بڕێكی كەمی دارچین ئاستی شەكری خوێن تا ڕاددەیەكی باش جێگیر بكات بەتایبەتی لەتووشبووان بەجۆری دووەمی نەخۆشی شەكرەدا Type 2 diabetes. پاودەری دارچین سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ڕیشاڵ، كانزای كالسیۆم، ئاسن، مەنگەنیز. سوودە تەندروستییەكانی تری دارچین بریتین لە: سووككردنی ئازار و نیشانەكانی تری هەوكردنی جومگە، ڕێگرتن لەمەیینی خوێن، ڕێگرتن لەدابەشبوون و بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەكان لەتووشبووان بەشێرپەنجەی خوێن، چالاكی دژەكەڕوو و دژەبەكتریای هەیە بەتایبەتی دژی بەكتریای ئی كۆلای E.coli. جوینی دارچین توانای خانەكانی مێشك زیاتر دەكات بەتایبەتی بۆ وەبیرهاتنەوەی یادە نوێیەكان.