ئایا ئاوی بتڵ لەئاوی ماڵەكان باشترە؟

ئایا ئاوی بتڵ لەئاوی ماڵەكان باشترە؟
كە باس لەجیاوازی نێوان ئاوی بەلوعە Tap water و ئاوی بوتڵ Bottled water دەكرێت ئەوا تەنیا لایەنی سەلامەتی گرنگی هەیە، بۆیە هەڵبژاردنی یەكێكیان بەئارەزووی كەسییەوە پەیوەستە. ئاو ڕێژەی 60-65%ی كێشی لەش پێكدەهێنێت و بەشێكی گرنگە لەخۆراكدا، كەمبوونەوەی ئاو لە لەشدا گرفتی تەندروستی پەیدا دەكات. هەر جۆرێكی ئاو پێویستە كە ستاندەردەكانی پاك و تەمییزی تێدابێت، ئەگینا دەبێ مامەڵەی تایبەتی لەگەڵدا بكرێت بەر لەخواردنەوە یان بەر لەكۆكردنەوە و خستنە ناو بوتڵ. ئاوی سافكراو یان فلتەركراو یان ئاوی پرۆژە ئاوییەكان، ئاوی بەهار Spring Water یان ئاوی سەروچاوە، ئاوی كانزایی سروشتی Mineral Water، هەموویان كوالیتی بەرزیان هەیە. ئاوی بوتڵ دوو جۆری هەیە ئاوی سەروچاوە و ئاوی كانزایی، ئاوی سەروچاوە ڕاستەوخۆ لەسەروچاوەی ئاوەوە وەردەگیرێت. ئاوی كانزایی لەئاوی ژێرزەویەوە وەردەگیرێت پاش ئەوەی كە بەسەر بەردەكاندا دەڕوات، بەمەوە ڕێژەیەكی زۆری كانزایەكان لەخۆدەگرێت، گرنگی ئاوە كانزاییەكان لەوەدایە كە چەندین كانزای سوودبەخشی وەكو كالسیۆم و مەگنسیۆم لەخۆدەگرن، گەلێك جار ئەم ئاوەش جۆرێك مامەڵەكردنی پێویستە بۆ پاككردنەوەی لەخڵت و پیسی و میكرۆبەكان. جۆری جیاواز لەئاوی سەروچاوە و ئاوی كانزایی بڕی جیاوازیان لەكانزایەكان تێدایە بەپێی ئەو شوێنانەی كە ئاوەكانیان لێ وەردەگیرێت. ئاوی خواردنەوەی پرۆژە ئاوییەكان یان ئاوی ماڵەكان Tap Water زۆر سەلامەتە بۆ تەندروستی، چونكە بەچەندین كرداری پاڵاوتن و پاككردن و كلۆركردندا دەڕوات تاكو بۆ خواردنەوە شیاو بێت. هیچ بەڵگەیەكی زانستی لەبەردەستدا نییە كە ئاوی بوتڵ لەئاوی ماڵان باشتر و تەندروستییانەتر بێت.
Top