بەهای خۆراكی زەیـتی گوێزی هیندی

بەهای خۆراكی  زەیـتی گوێزی هیندی
زەیتی گوێزی هیندی Oil Coconut لەگەڵ بۆن و چێژە خۆشەكەیدا چەورییە تێرەكان بەڕێژەی 90% لەخۆدەگرێت، هەروەها ترشە چەورییە ناتێرەكان و مادە دژەئۆكسانەكان بەشێوەی پۆلیفینۆلەكان Poly-phenols لەگەڵ ڤیتامین E، ڤیتامین K، ئاسن. بەها خۆراكییەكیەی زەیتی گوێزی هیندی دەگەڕێتەوە بۆ چەند جۆرێكی ترشە چەوری وەكو ترشی لاریك Lauric، ترشی كاپریك Capric، ترشی كاپریلیك Caprylic، كە سیفەتی دژە میكرۆب و دژەئۆكسان و دژە كەڕوویان هەیە. سوودە تەندروستییەكانی زەیتی گوێزی هیندی بریتین لە: خۆپاراستن لەنەخۆشی دڵ و خۆپاراستن لەهەندێك جۆری شێرپەنجە، خۆپاراستن لەبەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، یارمەتیدانی هەرسكردنی خۆراك و جووڵەی ڕیخۆڵەدا، بەهێزكردنی بەرگری لەش بەرانبەر بەهەوكردنە ڤایرۆسی و هەوكردنە بەكتریاییەكان، پاراستنی شانەكانی لەش لەگۆڕانەكانی پەیوەست بەتەمەن یان بەلای كەم دواخستنی كردارەكە، پاراستنی جومگەكان لەتووشبوون بەسووان یان سەوەفان، سووككردنی شەكەتی دەروونی، كۆنترۆڵكردنی ئاستی كۆلیستیرۆل لەخوێندا، یارمەتیدانی كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن لەنەخۆشانی شەكرەدا بەوەی كە هانی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی ئینسولین لە پەنكریاس دەدات، پاراستنی نەرمی پێست و دواخستنی كرداری لۆچبوون یان زووپیربوونی پێست و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجەی پێست، یارمەتیدانی لەش بۆ ڕزگاربوون لەڤایرۆسی جگەر جۆری C و ڤایرۆسی تامیسكە و ڤایرۆسی ئایدزیش تا ڕاددەیەك، باشتركردنی فرمانی گورچیلەكان.
Top