نەشتەرگەری بۆ نەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵ

نەشتەرگەری بۆ نەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵ
لەوكاتەی كە ڕەقبوونی خوێنبەرێكی دڵ دەبێتە هۆی گیرانی تەواو، ئەوا تەنیا ڕێگا بریتییە لەدانانی لوولەخوێنێك لەشوێنی خوێنبەرە داخراوەكە، بەم نەشتەرگەرییە بەبایپاس ناوزەد دەكرێت Heart bypass surgery كە لەژێر بەنجی گشتیدا ئەنجام دەدرێت. ئێستا ئەم نەشتەرگەییە پێشكەوتنێكی زۆری بەخۆوە بینیوە، بۆ نموونە بەڕێگای پێنۆڕی تایبەت یان بەنەشتەرگەری OPCAB كە بەبێ وەستانی دڵ ئەنجام دەدرێت. خوێنبەرێك یان خوێنهێنەرێك لەقاچ یان مەچەك وەردەگیرێت و بەشاخوێنبەر و دڵ دەبەسترێتەوە لەو شوێنەی كە خوێنبەرێكی تاجی دڵ بەتەواوی گیراوە. ئەم نەشتەرگەرییە 6-4 كاتژمێر دەخایەنێت، ئاڵۆزییە تەندروستییەكان كە لەوانەیە لەپاش هەر نەشتەرگەرییەكدا ڕووبدەن بریتین لە: مەیینی خوێن لەبۆڕییە خوێنەكانی قاچدا و ئەگەری گەیشتنی تۆپەڵی مەییوی خوێن بەسییەكان، گرفت لەهەناسەدا، هەوكردن لەسییەكان و سینگ و كۆئەندامی میزەڕۆدا، ونكردنی خوێن و كەمخوێنی. ئاڵۆزییە تەندروستییەكان كە لەوانەیە لەپاش نەشتەرگەری بایپاسی دڵدا ڕووبدەن بریتین لە: نۆری دڵ یان جەڵتە كە لەوانەیە كوشندە بێت، هەوكردنی برینی كردنەوەی سینگ بەتایبەتی لەكەسانی قەڵەو و نەخۆشانی شەكرە و لەو كەسانەی كە بۆ جاری دووەم نەشتەرگەری كراوەی دڵیان بۆ ئەنجام دەدرێت، بەرزبوونەوەیەكی كەمی پلەی گەرمی لەش، سینگ ئێشەیەكی سووك كە لەوانەیە بۆ ماوەی 6 مانگ بەردەوام بێت، تێكچوون لەڕیتمی لێدانەكانی دڵ Heart rhythm، لەبیرچوونەوە و گرفت لەسەرنجدان و بیركردنەوەدا.
Top