فەراولە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە

فەراولە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە
بەهای خۆراكی فراولە یان توی فەرەنگی Strawberry لەوەدایە كە دەوڵەمەندە بەچەندین ماددەی گرنگ بەتایبەتی ماددە دژەئۆكسانەكان وەكو ئەنتۆسیانینەكان Anthocyanins، فلاڤۆنۆلەكان Flavonols، فینۆلەكان Phenolics، ترشەكانی هایدرۆكسی بینزویك Hydroxybenzoic acids، ستیلبینەكانStilbenes وەكو ڕێسڤیراترۆل Resveratrol. فەراولە سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڕیشاڵ، ڤیتامین C،، فۆلێت (ڤیتامین B9، ڤیتامین B2، ڤیتامین B5، ڤیتامین B5، ڤیتامین B6، ڤیتامین K، ئۆمیگا 3، مەنگەنیز مەگنسیۆم، كۆپەر، پۆتاسیۆم كە هەموویان سوودی تەندروستی بەرچاویان هەیە. ڕەنگە سوورییەكەی فەراولە دەگەڕێتەوە بۆ ماددە دژەئۆكسانەكان كە خانەكانی لەش بەگشتی لەكرداری ئۆكسان دەپارێزن، ئەم كردارە دەبێتە هۆی پەیدابوونی ماددەی یان كۆلكەی سەربەست Free radicals كە زیان بەهەموو خانە و ئەندامەكانی لەش دەگەیەنن كە هەندێك جار دەگاتە شێرپەنجە. جگە لەمانە، فەراولە یەكێكە لەو سوپەر خۆراكانەی كە دڵ لەنەخۆشی دەپارێزێت و دژی هەوكردنەكانی جومگە كاردەكات، ئاستی شەكری خوێن جێگیر دەكات، لەش لەتووشبوون بەچەندین جۆری شێرپەنجە دەپارێزێت.
Top