پرۆتینەكان Proteins پێكهاتووی ئۆرگانی ئاڵۆزن، یەكەی بنچینەیی بینای شانەكانی لەشن. خانەكان، ئەندامەكان، ماسوڵكەكان، شانە بەستەرەكان، ئێسكەكان بەبێ پرۆتین لەیەكتر دەترازێن. هەموو ئەنزیمەكان كە بزوێنەری زیندە كارلێكە كیمیاییەكانی لەشن لەپرۆتین پێكهاتوون، هەروەها زۆربەی هۆرمۆنەكان لەپرۆتین پێكهاتوون. پرۆتینەكان لەژمارەیەكی زۆری یەكەی بچووكتر پێكهاتوون لەترشە ئەمینییەكان، بۆ نموونە زۆربەی پرۆتینەكانی لەش 200-400 ترشی ئەمینی لەخۆدەگرن. لەش پێویستی بە20 جۆری ترشی ئەمینییەوە هەیە بۆ دروستكردنی پرۆتینەكانی، لەش دەتوانێت تەنیا 13 جۆری ترشی ئەمینی دروست بكات، بەڵام توانای دروستكردنی 9 جۆری ترشە ئەمینی تری نییە، واتە دەبێ تەنیا لەڕێگای خۆراكەوە بگەنە لەش، بۆیە پێیان دەوترێ ترشە ئەمینە پێویستەكان Amino acids Essential. سەرچاوە ڕووەكییەكانی پرۆتین بە بەراورد لەگەڵ سەرچاوە ئاژەڵییەكانی پرۆیتین هەندێك لەترشە ئەمەینییە زەروورەكانی تێدا نییە بەتایبەتی لە جۆری لایسین Lycine و میتیۆنین Methionine. بەپێی چالاكی بەدەنی و مەشقی وەرزشی بڕی پێویستی ڕۆژانەی پرۆتین بۆ یەكێكی پێگەیشتوو دەگۆڕێ، وەرزشوانەكان زیاتر پرۆتینیان پێویستە. سەرچاوە خۆراكییە دەوڵەمەندەكان بەپرۆتین بریتین لە: گۆشت، ماسی، پەڵەوڕ، شیر و بەرهەمەكانی، هێلكە، پاقلەمەنیەكان، باوی وگوێز و كازو، پاقلەی سۆیا Soya.