زیانە تەندروستییەكانی گورجكردنی دەموچاو

زیانە تەندروستییەكانی گورجكردنی دەموچاو
گورجكردنی دەموچاو Face Lift نەشتەرگەرییەكی جوانكارییە بۆ گورجكردنی پێست و ماسوڵكەكانی دەموچاو بە مەبەستی ونكردنی لۆچبوونەكانی پێست تاكو دەموچاو چەندین ساڵ گەنجتر بێتە بەر چاو، گەلێك كەسی ناودار و سینەماییەكانی جیهانی چەندین جار ئەم جۆرە نەشتەرگەرییەیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامی نەشتەرگەری گورجكردنی پێستی دەموچاودا لەوانەیە كە چەندین ئاڵۆزی تەندروستی بێنە پێشەوە وەكو: برینداربوونی دەمارەكانی ناوچەی دەموچاو كە بەرپرسن لە هەست و جوولەی ماسوڵكەكان ئەمەش دەبێتە هۆی ئیفلیجبوونی یان گرژبوونی شوێنێك یان پتر لە دەموچاودا، زیانە لابەلاكانی بەنج و مەترسییە تەندروستییەكانی بەنجی گشتی چونكە ئەم نەشتەرگەرییە لەژێر بەنجی گشتیدا ئەنجام دەدرێت، خوێنبەربوون لەژێر پێستداكە دەبێتە هۆی ئاوسانی پێست و گۆڕان لە رەنگی پێستدا، هەڵوەرینی قژ و دروستبوونی ئاسەوار Scar یان ئەستووربوونی پێست Keloid لەسەر هێڵەكانی دوورینەوەی پێستدا، هەوكردن لەپاش نەشتەرگەریدا كە دەبێتە ئەگەری ئاوسان و ئازار لە دەموچاودا لەگەڵ فەشەل لە ئەنجامی نەشتەرگەرییەكە، هەندێك جار مەیینی خوێن لە خوینهێنەرە گەورەكاندا كە خوێن بۆ دڵ و سییەكان دەگەڕێننەوە بەڵام بە شێوەیەكی دەگمەن، لە كۆتایشدا لە زۆربەی حاڵەتەكاندا هێشتا نەشتەرگەرییەكە بە دڵ نەخۆش نابێت.
Top