هەستكردن بە شەكەتی جەستەیی لە بەیانیاندا

هەستكردن بە شەكەتی جەستەیی لە بەیانیاندا
هەستكردن بەماندووبوون و بێ تاقەتی بەیانیان Morning lethargy هەر لەپاش لەخەو هەڵساندا وەكو دزێك پاڵنەر و هاندەرت بۆ هەر چالاكییەك لێدەبات. گرنگترین هۆكارەكانی شەكەتی بەدەنی بەیانیان بریتین لە: نەخۆشی شەكرە، هەڵبەزین و دابەزینی ئاستی شەكری خوێن، بەرگەنەگرتنی هەندێك جۆری خۆراك، خەمۆكی، بەكارهێنانی هەندێك دەرمانی وەكو دەرمانە ئارامبەخشەكان و دژەهەستەوەرییەكان، زیاد خۆهیلاككردن بەكار و پێویستی زۆر بەحەسانەوە و پشوودان. لەDNA ناو ناوكی خانەكانماندا وەكو خەمۆكی هیچ جینێك تایبەت بەهەستكردن بەماندووبوون نییە، بەڵام زۆر جار هەڵوێستەكان لەمرۆڤێكەوە بۆ مرۆڤێكی تر وەكو بەكتریا دەگوازرێتەوە جا لەسنووری خێزان یان لەهەر گرووپێكدا. بۆیە ئەگەر كەسانی دەوروبەرت تەمەڵ و بەردەوام خەریكی دانیشتن و حەسانەوە بن، ئەوا بتەوێ و نەتەوێ كەم یان زۆر هەر كاریگەریان بۆ تۆ دەبێت. هەندێك جار، نەك هەموو جارێك، ئاسانترە كە هیچ كارێك نەكەیت، بەڵام زۆربەی ئەو كەسانەی كە دوچاری ئەم گرفتە دەبن هێشتا پاڵنەریان دەبێت بۆ هەندێك چالاكی بچووك، بۆ نموونە كردنەوە و پشكنینی شتەكانی ناو سەلاجە یان چوونە دەرەوە بۆ پیاسەیەكی كورت.
Top