سوودەكانی ترێ

سوودەكانی ترێ
ترێ Grapes پێكهاتووە لەئاو 82%،گلۆسیەكان 16%، خوێی كانزایی، پۆتاسیۆم، ئاسن، بۆرۆن Boron، سیلینیۆم، ڤیتامین PP، ڤیتامین A، C،B1، B2، B5، B6. ترێی وشككراو یان مێوژ ڕێژەیەكی بەرزی لەشەكر و ئاسن و پۆتاسیۆم تێدایە، لەگەڵ بڕێكی ڤیتامینA و ڤیتایمن B. خواردنی ترێ كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی ناو تیشكی خۆر لەسەر پێستدا پووچەڵ دەكاتەوە وەكو زووپیربوونی پێست و لۆچبوون و شێرپەنجەی پێست، هەروەها لەش لەتووشبوون بەگەلێك جۆری شێرپەنجە دەپارێزێت، بەهۆی ئەو ماددە دژەئۆكسانانەی كە لەترێدان خانە ساغەكان بەكاریگەرییە دەرەكی و ناوەكییەكانەوە ناگۆڕێن بۆ خانەی شێرپەنجەیی. ترێ بەتایبەتی ترێی ڕەش تا ڕادەیەكی زۆر دڵ و بۆڕییەكانی خوێن لەنەخۆشی دەپارێزێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ كانزای سیلینیۆم Selenium و ماددە دژەئۆكسانەكانی ناو ترێ وەكو فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids كە ماددەی كۆلاجینی ناو دیواری بۆڕییەكانی خوێن دەپارێزن كە گرنگە بۆ دروستی و پتەوی خوێنبەرەكان. خواردنی ترێ، سستمی بەرگری لەش دژی بەكتریا و ڤایرۆس و كەڕووەكان بەهێز دەكات. ئەوە ماوە بڵێین كە ترێ لەبەر ئەوەی كە ڕێژەیەكی بەرزی لەشەكری میوە یان فركتۆز Fructose تێدایە، ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە یان كێشیان زیادە یان قەڵەون باشترە كە ترێ بەكەمی بخۆن.
Top