سوودەكانـــی خەردەل

سوودەكانـــی خەردەل
خەردەل Mustard و دەنكەكانی گەلێك سوودبەخشن بۆ كرداری هەرسكردنی خۆراك، هەروەها كرداری میتابۆلیزم Metabolism تاو دەدەن. خەردەل بەڕەنگی ڕەش، قاوەیی، سپی لەبازاڕەكاندا هەیە و سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ترشی چەوری لەجۆری ئۆمیگا3. خەردەل چەندین ماددەی گرنگی تر لەخۆدەگرێت وەكو: پرۆتین، كالسیۆم، ڕیشاڵ Fiber، ئاسن، مگنسیۆم، مەنگەنیز، فۆسفۆر، زینك، سیلینیۆم. سوودە تەندروستییەكانی خەردەل بریتین لە: زیادكردنی دەردانی لیك 8 جار پتر لەحاڵەتی ئاسایی لەكاتی خواردندا، ئەمەش هاریكاری كرداری هەرسكردنی خۆراك دەدات، ڕێگرتن لەگەشەكردنی خانە شێرپەنجەییەكان، كەمكردنەوەی نیشانەكانی كۆئەندامی هەناسە لەتووشبووان بەڕەبو و هەوكردنی بۆڕی هەناسە و كڕانەوە و سووتانەوەی قوڕگ، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی ڕۆماتیزیمی جومگەكان لەئازار و ئاوسان، دابەزاندنی پەستانی خوێن، ڕێگرتن لەسەرهەڵدانی نۆرەی سەرئێشە لەتووشبووان بەشەقەسەردا، لەناوبردنی هەندێك جۆری بەكتریا و كەڕوو، كەمكردنەوەی نیشانەكانی پەیوەست بەوەستانی یەكجارەكی عادەی ئافرەتان Menopause.
Top