سەرئێشەی بەیانیان Morning Headaches یەكێكە لەو حاڵەتانەی كە هەموو كەسێك دوچاری دەبێت هەتا منداڵیش. زۆربەی حاڵەتەكانی سەرئێشە سادەن، بەڵام هەندێك جار سەرئێشە نیشانەیە بۆ نەخۆشییەكی ترسناك، بۆیە پێویستە كە هیچ جۆرێكی سەرئێشە فەرامۆش نەكرێت. ئەو سەرئێشەیەی كە لەخەو بێدارت دەكاتەوە لەوانەیە كە پێوەندی بەتووشبوون بەپەستی یان خەمۆكییەوە هەبێت، لەوانەشە هۆكارەكەی بگەڕێتەوە بۆ: گرێی مێشك Brain tumors، هەناسەڕاوكێ لەكاتی نووستندا، خواردنەوەی ئەلكهول، بەرزبوونەوەیەكی سەختی پەستانی خوێن، پاش وازهێنان لەخواردنەوەی چای یان قاوە لەو كەسانەی كە لەسەر كافائین ڕاهاتوون، كۆكە، پژمین، كەمبوونەوەی شلە لە لەشدا Dehydration، نەشتەرگەری كەناڵ ڕەگی ددان Root canal، خواردن و خواردنەوەی سارد، هەڵمژینی دوكەڵ، هەڵمژینی دووم ئۆكسیدی كاربۆن، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، چوون بۆ شوێنی بەرز كە لەوێدا ڕێژەی ئۆكسجین لەهەوادا نزمە، هەوكردنی ڕێڕەوەكانی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسە. سەرئێشەی بەیانیان كە زوو زوو دووبارە بێتەوە زیاتر لەئەنجامی شەكەتی دەروونی یان سترێسدا Stress ڕوودەدات. شەقەسەر و گرژە سەرئێشە Tension headache دوو جۆری تری سەرئێشەن كە بەیانیان زوو تووشبوو لەخەو هەڵدەستێنن یان لەگەڵ كاتی هەڵسان لەخەودا دەستپێدەكەن. بۆ چارەسەركردن پێویستە كە سەرئێشەی بەیانیان لەلایەن دكتۆر هەڵسەنگێنرێت بۆ دۆزینەوەی هۆكار و جۆرەكەی ئینجا بكارهێنانی دەرمانی گونجاو.