لابردنی موو بە لێزەر

لابردنی موو بە لێزەر
لابردنی موو بەلێزەر Laser hair removal كردارێكی پزیشكییە بە بەكارهێنانی پیمێكی بەهێزی تیشكی لێزەر كە بۆ لەناوبردنی ڕەگی مووە نەخوازراوەكان بەكاردێت. تیشكی لێزەر گەرمییەكی بەهێز دەخاتە سەر ڕەگی مووەكان و لەناویان دەبات، بەمەشەوە گەشەی مووەكان دەوەستێت. لابردنی موو بەلێزەر ئەنجامی باشتری دەبێت لەو كەسانەی كە پێستیان سپییە و مووكانیان ڕەشێكی تاریكە. ئەگەرچی تیشكی لێزەر گەشەی موو كزدەكات، بەڵام گەرەنتی لابرنی موو بەشێوەیەكی هەمیشەیی نادات، بۆیە لەزۆربەی حاڵەتەكاندا پێویست بەچەندین جار دووبارەكردنەوەی چارەسەرەكە دەكات. ئەو زیانە لابەلایانەی كە لەئەنجامی لابردنی موو بەلێزەر ڕوودەدەن بریتین لە: سووتانەوەی پێست Skin irritation كە بەشێوەی ئاوسان و سووربوونەوە خۆی دەنوێنێت لەگەڵ هەستكردن بەناڕحەتی كە بەگشتی تەنیا بۆ چەند كاتژمێرێك بەردەوام دەبن، گۆڕان لە ڕەنگی پێستدا لەو شوێنانەی كە بەلێزەر مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت، جا بەشێوەی تاریكبوون یان كاڵبوونی ڕەنگی پێست، خۆشبەختانە ئەو گۆڕانە كاریگەرێكی كاتییە و لەخۆیەوە چاك دەبێتەوە، هەندێك جاریش بەڕێژەیەكی كەم لەوانەیە كە بڵۆق و ئاسەوار لەپێستدا پەیدابێت. ئەگەر لێزەر لەنزیك پێڵووەكان بەكاربێت لەوانەیە كە زیانی گەورە و مەترسیدار بەچاوەكان بگەیەنێت.
Top