باشترین كاتەكان بۆ خواردنەوەی ئاو

باشترین كاتەكان بۆ خواردنەوەی ئاو
ئاو گرنگی زۆری هەیە بۆ لەش، هاندەرە بۆ چالاككردنی میتابۆلیزیم Metabolism یان كرداری وەدەستهێنانی وزە لەخۆراكدا. هەوڵ بدە كە بەیانیان پێش ژەمی خۆراك نزیكەی 350 میللیلیتر كە دەكاتە نزیكەی 12 ئۆنسی شلە واتە پەرداخێك و نیو، چونكە لەكاتی شەودا لەش شلە ون دەكات كە دەبێتە ئەگەری كەمبوونەوەی توانای خانەكانی مێشك. خواردنەوەی ئاو لەگەڵ دەستپێكی ڕۆژدا دوورت دەخاتەوە لەخواردنەوەی قاوە یان چایەكی خەست بەمەبەستی هاندان یان نوێبوونەوەی چالاكی خانەكانی مێشك. باشترین كاتەكان بۆ خواردنەوەی ئاو بریتین لە: نیو كاتژمێر پێش ژەمە سەرەكییەكانی خۆراك، پەرداخێك ئاو بەر لەچوونە ناو گەرماو، پێش دەستكردن بەمەشقی وەرزشی و لەكاتی مەشق و لەپاش مەشقی وەرزشیدا، لەكاتی ئارەقەكردندا، لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، هەروەها خواردنەوەی پەرداخێك ئاو پێش نووستن. لە لێكۆڵینەوەیەكی ئەڵمانیدا هاتووە كە ڕۆژانە خواردنەوەی 1500 میللیلیتر ئاو كە دەكاتە نزیكەی 50 ئۆنسی شلە یان 6 پەرداخ دەبێتە هۆی سووتاندنی یان سەرفكردنی 50 كالۆری لەڕۆژێكدا واتە ونكردنی 5 پاوند یان نزیكەی 2.5 كیلۆگرام ساڵانە بەبێ مەشقی وەرزشی، هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە ئاو ئاستی كرداری میتابۆلیزم بەرزدەكاتەوە.
Top