دانەوێڵەی تەواو Whole grains خۆراكی كاربۆهیدراتین كە بە كرداری سپیكردن و سافكردندا تێنەپەڕیون، یان كەمێك سپیكراون Fewer refined-grainبۆ نموونە نان یان سەموون یان هەویركاری كە لە ئاردی بۆر واتە گەنمی تەواو Whole-wheat دروستكرابن هەروەها برنجی بۆر یان قاوەیی Brown rice. خواردنی دانەوێڵەی تەواو بۆ تەندروستییەكی باشی درێژخایەن سوودی زۆریان هەیە بە شێوەی رێگرتن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە، بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی دڵ، خۆپاراستن لە شێرپەنجە، هەروەها پاراستنی كۆئەندامی هەرس لە قەبزی. لە لایەكی ترەوە، خواردنی ئەو جۆرانەی كاربۆهیدرات كە بە ئاسانی هەرس دەكرێن و بە ئاسانی هەڵدەمژرێت لە كۆئەندامی هەرسدا وەكو نانی سپی یان سەموونی سپی، مەعكەڕۆنە و هەویركارییەكان بە ئاردی سپی، برنجی سپی، پەتاتە، شیرینی و قەنادی، سۆدا، جێلی خواردن Jellies، ئەمانە دەبنە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن و هۆرمۆنی ئینسولین، هەروەها بەرزبوونەوەی چەوری گلیسریدە سیانییەكان و كەمبوونەوەی كۆلیستیرۆلی باش HDL، ئەمەش بە تێپەڕبوونی كات دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و نەخۆشی شەكرە.