تەوقـەكردن و گواستنەوەی نەخۆشی

تەوقـەكردن و گواستنەوەی نەخۆشی
لە هەر بۆنەیەیكدا لەوانەیە كە هەزاران تەوقەكردن ئەنجام بدرێت، ئایا هیچ نەخۆشییەك بە رێگەی تەوقەكردن Handshakes دەگوازرێتەوە؟ ئەمە راستییەكی زانستییە كە بە شێوەیەكی ئاسایی هەزاران بەكتریای جۆراوجۆر لەسەر پێستی هەمووماندا دەژین، بۆیە ژمارەیەكی یەكجار زۆری بەكتریا بە رێگەی تەوقەكردن لە دەستێكەوە بۆ دەستێكی تر دەگوازرێنەوە، بەڵام خۆشبەختانە نزیكەی 93%ی ئەم ژمارە زۆرە بەكتریای بێ زیانن Harmless واتە نابنە هۆی نەخۆشی. چەندین بەكتریای زیانبەخش كە نەخۆشی پەیدا دەكەن Pathogenic وەكو سێ جۆری بەكتریای ستاف ئۆریەس Staphylococcus aureus كە بەرگرییان بەرانبەر بە پەنسیلین هەیە بە رێگەی تەوقەكردن دەگوازرێنەوە و دەبنە هۆی نەخۆشی، بەڵام بە رێژەیەكی یەكجار كەم كە دەگاتە 0.019 بەكتریا لە هەر تەوقەكردنێكدا. كەواتە بەگشتی ئەگەری گواستنەوەی بەكتریا زیانبەخشەكان بە تەوقەكردنی سووك و ماوە كورت یەكجار كەمە. تەوقەكردن لەگەڵ كەسانی بیانی و نەناسراودا هێندە جێگەی مەترسی نییە كە ببێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی وەكو ئەوەی كە هەندێك كەس بیری لێدەكەنەوە، بۆیە مەسەلەكە هەرگیز پێویست بە نیگەرانی ناكات.
Top