چەند رێگەیەکی سادە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری گەورە لە ماڵەکەتدا ئەنجامبدەیت
May 18, 2020
رەنگا و ڕەنگ
یەکەم: سەرجێگای نوستنەکەت بگۆڕە کە رۆڵی هەیە لە کرانەوەی دیکۆری ژورەکەت.
دوەم: گڵۆپی زیاد بۆ ماڵەکەت دابنێ کە روناکی ماڵەکەت زیاد بکات.
سێیەم: ئاوێنەی گەورە لە ماڵەکەت دابنێ بەتایبەتی لە چێشتخانە یان ژوری نوستن یان هۆڵ.
چوارەم: گۆشەی سەر قەنەفەکان بگۆڕە بە رەنگی دیکە کە لەگەڵ قەنەفەکەت بگونجێت، یان گۆشەی رەنگاورەنگ هەڵبژێرە.
پێنجەم: روەکی شروستی لە ماڵەکەت دابنێ.
شەشەم: رەنگی دیواری ژورەکەت بگۆڕە بە رەنگێکی دیکە.
حەوتەم: ئەگەر فەرشی زیادەت هەیە ئەوا فەرشی ماڵەکەت بگۆڕە، یان ئەو فەرشەی کە داتناوە لایبدە.
هەشتەم: گۆڕانکاری لە پەردەی ماڵەکەت بکە، ئەگەر چەند پەردەیەکت هەڵواسیوە دەتوانیت بیکەیت بە یەک پەردە، یان رەنگێکی جیاواز هەڵبژێرە.
نۆیەم: کەلوپەلەکانی ماڵەکەت ئاڵوگۆر بکە، شوێنی قەنەفە، کورسی و مێز، سیسەمی نوستن، پەیکەر یان نیگارهكانی ماڵەکەت ئاڵوگۆربکە جێگۆڕکێیان پێبکە.
سەرچاوە : خەندان
