ژاپۆن یەكێكە لەو وڵاتە پێشكەوتووانەی كە ئێستا لە ریزبەندی دە یەكەمەكانی وڵاتانی جیهاندایە لە رووی پێشكەوتن و كاری تازە و شارستانییەتەوە، سووشی یەكێكە لەو خواردنە بەلەزەت و خۆشانەی كە لە جیهاندا بەناوبانگە، بەشێكی زۆری ئەو خواردنە لە گۆشتی وردە ماسی و گیانداری دەریایی ئامادە دەكرێت، زۆر بەتامە و نرخیشی گرانە و بە هەموو كەسێك ناكڕدرێت، شێفێكی ژاپۆنی بە ناوی (هیرۆمی ئیناجاكی) توانی گەورەترین پارچە سووشی دروست بكات، بە جۆرێك كە هەندێك پارچەی بچووكیشی دروست كردووە كە هێندەی سەری كەوچكە چایەك دەبێت، خاوەنی چێشتخانەكە ناوی (سوشیزانمای چەین)ە، ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە كە ئەو سووشییە گەورەیە وەك دیارییەك پێشكەش بە ئامادەبووان كرا.