لەم ماوەیەدا كەشوهەوا جێگیر نییە، هەندێ كات ساردە و هەندێ كاتی دیكەش گەرمە، بۆیە ئەگەر جلێكی پۆشتەت لەبەر بێت و بۆ كاتی سەرما گونجاوە، بەڵام دواتر كە گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرمادا روو دەدا، لێت دەبێتە بەڵا و گەرمات دەبێت، بۆیە پێویستە پۆشاكێك هەڵبژێریت كە لەگەڵ گۆڕانكاریی كەش و هەوادا بگونجێت، لێرەوە چەند تاخمە جلێك هەن بۆ ئەو رەوشە، ئاشنایان بە: مۆدی (كاب) بۆ ئەوانەیە كە بەیانیان دەچنە دەرەوە، یان بۆ دەوام دەڕۆن، پێویستە جلەكانیان ئەستوور بێت، هەروەها چاكێتێكیان لەبەر بێت لەگەڵ قەمیسێكدا، تا لە كاتی گۆڕانكاری، یان گەیشتن بۆ شوێنی دەوام چاكێتەكەیان داكەنن. كەنزەی خووری: كەنزە لە شێوەی چاكێتدایە بەڵام نەرمتر و شۆڕترە، تا سەر ئەژنۆ و ران دەبێت، لەسەر بلووز و قەمیسەوە لەبەر دەكرێت، جلێكی ناسك و سەرنجڕاكێشە، بۆ هەردوو كەشی سارد و گەرم گونجاوە. چاكێتی درێژ: بۆ كەشی سەرما گونجاوە، وەك دەرچوونی شەوان و گەڕان و گەشت. كاردیگان مۆدێكی دیكەیە: بلووزی ئەستوورە و بە تەنیا دەپۆشرێت. بلیزەریش لە شێوەی بلووز و چاكێتە كە دوو مۆدە و تێكەڵ كراوە.