فڵچەی ماكیاژی پیس پێستت تێك دەدات
بۆ بەكارهێنانی درووستی فڵچەی ماكیاژی پیس پێست، ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بگرە بەر:
ماكیاژە زیادەكە بسڕەوە: پێش دەستپێكردن بە پاككردنەوەی قووڵ، كلێنسێكی كاغەز یان خاولییەكی خاوێن بەكار بهێنە و فڵچەكە بە باشی بسڕەوە، یەك جار سڕینی خێرا بەسە بۆ لادانی بڕێكی زۆر لە ماددەكان، ئەمەش پڕۆسەی پاككردنەوەكە زۆر ئاسانتر دەكات.
مووەكانی فڵچەكە بخەرە ژێر ئاوی شیلەتێن: فڵچەكە بخەرە ژێر ئاو بە شێوەیەك كە مووەكانی ڕوویان لە خوارەوە بێت. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ئاو نەچێتە ناو چەقی فڵچەكە، چونكە ئاو دەبێتە هۆی توانەوەی ئەو ماددە لكێنەرەی كە مووەكانی پێ گرتووە و فڵچەكە تێك دەدات.
ئاوی شی لەتێن و شامپۆ تێكەڵ بكە: گیراوەیەكی پاككەرەوە بە بەكارهێنانی شامپۆی منداڵان ئامادە بكە؛ قاپێك یان دەفرێكی تەخت پڕ بكە لە ئاو، پاشان ئەو شامپۆیەی كە پێت باشە تێی بكە. لەبری ئەوە، دەتوانیت پاككەرەوەی تایبەتی ماكیاژ یان پاككەرەوەی فڵچە بەكار بهێنیت ئەگەر لەبەردەستدا بوو.
زەیتی زەیتوون یان گوێزی هیندی زیاد بكە: ئەگەر فڵچەی سرووشتی بەكار دەهێنیت، بیر لە زیادكردنی كەمێك زەیت بكەرەوە، چونكە زەیتە سرووشتییەكان یارمەتیدەرن بۆ هێشتنەوەی مووەكانی فڵچە سرووشتییەكان لە باشترین دۆخدا.
