چۆن فەرش لەگەڵ داپۆشەری جێگەی نوستن ڕێك دەخەیت؟

چۆن فەرش لەگەڵ داپۆشەری جێگەی نوستن ڕێك دەخەیت؟

 پێش كڕینی داپۆشەری جێگەی نوستن، پێویستە ئەم خاڵانە دیاری بكەیت: شێوازی دیكۆری ژووری نوستنەكەت، ڕەنگە دڵخوازەكانت.

قەبارەی ژووری نوستن: ڕەنگە كاڵەكانی داپۆشەری جێگە وا دەكەن شوێنەكە فراوانتر دەربكەوێت، لە كاتێكدا ڕەنگە تۆخەكان كەمێك ژوورەكە بچووك دەكەنەوە، هەرچەندە هەستی ئارامیی زیاتر دەبەخشن. ئەگەر ژووری نوستنەكەت تا ڕادەیەك بچووكە، باشترە لە ڕەنگی تۆخ دوور بكەویتەوە.

داپۆشەری سادە هەڵبژێرم یان نەخشدار؟ ئامۆژگاری دەكرێت كە قوماشی چندراو هەڵبژێردرێت. سەبارەت بە داپۆشەری نەخشدار؛ توانای ئەوەت پێ دەبەخشێت كە بڕێكی كەم لە ڕەنگەكان نیشان بدەیت بەبێ ئەوەی زۆر بێزاركەر بێت.

یاساكانی ڕێكخستن لە نێوان داپۆشەری جێگە و فەرش: ئەگەر داپۆشەری جێگەكە ڕەنگی پەمەیی كاڵ بێت؛ بەدوای فەرشێكدا بگەڕێ كە ڕەنگەكانی بێلایەن و گەرم بن و تیشكی ڕەنگی پەمەیی یان تەنانەت ڕەنگی كرێمیی تێدابێت.

كەی فەرشی سادە هەڵدەبژێریت: ئەگەر داپۆشەری جێگەكە بە نەخشی ڕەنگی زۆر بەهێز جیاواز بوو؛ باشتر وایە فەرشەكە سادە بێت بۆ دروستكردنی هاوسەنگی لە شوێنەكەدا، بەڵام ئەگەر فەرشە نەخشدارەكە «ئەستێرەی دیكۆرەكە» بێت، ئەوا هەڵبژاردنی داپۆشەرێكی ڕەنگی هێمنتر زۆر گونجاوە.

Top