هەڵبژاردنی ڕەنگی جلوبەرگ بۆ دەرخستنی جوانیی پێستی ئەسمەر
لە كاتی هەڵبژاردنی جلوبەرگی بۆنەكای ئێواران بۆ پێستی ئەسمەر، ڕەنگە بەهێزەكان باشترین بژاردەن. شینی كارەبایی، فۆشیای گەش، و زەردی تۆخ زۆر نایاب دەردەكەون. سەبارەت بەو ڕەنگانەی پێویستە لێیان بەدوور بیت، بریتین لە ڕەنگە كاڵەكان، خۆڵەمێشی، یان ئەو ڕەنگانەی بنەمایەكی خۆڵەمێشییان هەیە.
ئەگەر ئەسمەریت، لە ڕەنگی خۆڵەمێشی دوور بكەرەوە، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا: باشتر وایە لە كاتی پۆشینی ڕەنگی خۆڵەمێشیدا لەگەڵ ڕەنگێكیتر تێكەڵی بكەیت، وەك ڕەنگی «بۆرگۆندی» لە زستاندا یان زەرد لە هاویندا.
ڕۆتینی ڕەنگی ڕەش بشكێنە و ڕەنگی زەردی لەگەڵدا ڕێك بخە: خانمانی ئەسمەر بە ڕەنگە پاك، گەش و گەرمەكان جوانتر دەردەكەون، كە هاوشێوەی باخچەیەكی بەهاریی پڕ لە ژیانن.
ڕەنگەكانی وەك: قۆخی، مەرجانی، زەردی پاستێل و سەوزی گەرم تەواو گونجاوە بۆیان.
ڕەنگی مەرجانیی گەرم: لە هاویندا پێستی ئەسمەر بە ڕەنگێكی ئاڵتوونی تۆخ دەدرەوشێتەوە، زۆربەی كاتیش ڕەنگی تاڵەكانی قژ بەرەو كاڵبوونەوە دەچن، بۆیە ڕەنگی سووری خشتی، یان مەرجانی بە ڕەنگە نموونەییەكان دادەنرێن.
