هەنگاوی ئاسان بۆ پاراستنی چاویلكە
- پێش پاككردنەوەی چاویلكەكەت، دەستەكانت بۆ ماوەی ٢٠ چركە بە باشی بە ئاوی شلەتێن و سابوونێكی بێ كرێم بشۆ.
٢- چاویلكەكەت بە ئاوی شلەتێن بشۆ، تەوژمێكی سووكی ئاوی بەلوعەی پێدا بكە، چاویلكەكە بسووڕێنە بۆ ئەوەی هەردوو لای شووشەكان، چوارچێوەكە و دەسكی چاویلكەكە تەڕ بن، ئاگاداربە ئاوی زۆر گەرم زیانی هەیە بۆ لێنز، چینە پارێزەرەكان و چوارچێوەكە، بۆیە دڵنیابە لە بەكارهێنانی ئاوی شلەتێن.
٣- سەری پەنجەكانت بەكار بهێنە بۆ سڕینەوەی چاویلكەكە بە هێواشی بە گیراوەی قاپشۆردن. دڵۆپێكی بچووك لە گیراوەی قاپشۆردنی بێ كرێم بكە سەر لێنزەكان و بە جووڵەی بازنەیی ناسك بە سەرەپەنجەكانت سابوونەكە بە هەردوو لای لێنزەكان، دەوری چوارچێوەكە و بەدرێژایی دەسكی چاویلكەكەدا بڵاو بكەرەوە.
٥- چاویلكەكە بخەرە ژێر ئاوی بەلۆعە بۆ لادانی كەفی سابوونەكە، دڵنیابە لە لابردنی هەموو شوێنەوارێكی سابوونەكە، چونكە هەر پاشماوەیەك بمێنێتەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵە.
٦- بە هێواشی چاویلكەكە ڕاوەشێنە، ئەگەر هەر پەڵەیەكت تێبینی كرد دووبارە بیخەرەوە بەر ئاو.
