رێوڕەسمی پرسەی كریستیانەكان

رێوڕەسمی پرسەی كریستیانەكان
كاتێك كەسێك لەنێو كریستیان و كلدانەكان دەمرێت، سەرەتا زەنگی كڵێسا لێ دەدەرێت، ئەویش وەك ئاگاداركردنەوەیەك كە كەسێك مردووە، دواتر خەڵكی دەوروبەر و ئەوانەی بە هەواڵەكە دەزانن، سەردانی كڵێسا دەكەن، لێدانی زەنگەكەش تایبەتە، بە جۆرێك كە گوزارشت لە مردوو دەكات، لەلای كریستیانەكان رۆژژمێری كڵێسا نیوەڕۆ تاوەكو كاتژمێر پێنجی ئێوارەیە، واتە تا كاتژمێر پێنج بە نیوەڕۆ دادەنرێت، مردووەكانیان لە بەیانیان تا كاتژمێر پێنج ئێوارە دەنێژرێن، واتە دوای كاتژمێری كاتژمێر پێنجی ئێوارە مردوو نانێژدرێت و تا بەیانی لە ماڵ، یان لە كڵێسا، یان لەناو سەلاجەی مردووان دەمێنێتەوە، بەیانییەكەی كەسوكاری مردوو و خزم و دۆستان، ئامادەی كڵێسا دەبن كە مردوو لە نێو تابووتدا دەبێت، ئەوان مردوو ناشۆن و بە جلێكی ئاسایی لە نێو تابووتی دادەنێن، قەشە و قەداس لەسەر مردوو ئامادە دەبن و ئایەتەكانی ئینجیلی لەسەر دەخوێنن، دوای ناشتنی مردوو خەڵك و قەشەكان دەگەڕێنەوە بۆ هۆڵی (رجا) كە هۆڵی پرسەكانە كە لەنێو كڵێسادا هەیە، هۆڵەكان گەورەن كە هەندێ جار رەنگە پرسەی سێ كەس لە نێو یەك هۆڵدا بێت، هۆڵی پرسەی پیاوان و ئافرەتان جیاوازن، ماوەی پرسە لە بەیانیان تا ئێوارەیە، كە تەنیا دوو رۆژە، جاران خەڵك و كەسوكاری مردوو خواردنیان ئامادە دەكرد، بەڵام ئێستا خواردنی نیوەڕۆ بانگ دەكرێت بۆ ئەوانەی دەمێننەوە. لە كاتی پرسەدا كاتێك كەسێك دێت، كەسوكاری مردوو دەوەستن تا دوای سڵاوكردن و خوێندنی چەند وشەیەك، دواتر دادەنیشین، لە پرسەی ئافرەتانیش تەرانیمی ئایینی و ئەوهام لە شێوەی بەستە و گۆرانی ریتمی دینی لێ دەدرێت، گریانیش ئاساییە و جلوبەرگیشیان رەش پۆش دەكەن.
Top