مۆد و شێوازەكانی چاویلكە بۆ زستان

مۆد و شێوازەكانی چاویلكە بۆ زستان
چاویلكەكان، تەنیا بۆ كەشی گەرما و هەتاو لە چاو ناكرێن، بەڵكو لە وەرزی زستانیشدا گرنگیی خۆیان هەیە، چونكە وەك قەڵغانێك چاو لە تۆز و خۆڵ و باران دەپارێزن، جگە لەوەی لە وەرزی سەرمادا هەندێ كات خۆر بەدەردەكەوێت و لەوكاتەدا پێویستت بە چاویلكە دەبێت، هاوكات چاویلكە ئێكسسوارێكی جوانییە و ناسكی و سەرنجڕاكێشی بە چاو دەبەخشێت. بۆیە تۆی خانمیش دەتوانیت وەك خشڵێك لەگەڵ دەستە جلەكانت شیكی بكەیت، تا مۆدێكی نایاب ببەخشێت، هەر یەكە لە ماركەكانی (گوتچی و سان لۆرێنت و ستیلا ماكارتی) شێوازی نوێی چاویلكەكانیان دیاری كردووە، گوتچی پێی وایە چاویلكەی چاو پشیلە بۆ ئەم وەرزە گونجاوە، بەڵام سان لۆرێنت چاویلكەی رەنگ سپی ئامادە كردووە، ستیلا ماكارتییش چاویلكەی چوارچێوەی پیانی رەنگ رەشی داناوە.
Top