ئافرەتە ئەسمەرەكە هەموو جیهان دەگەڕێت

ئافرەتە ئەسمەرەكە هەموو جیهان دەگەڕێت
ئەو كچە ئەسمەرە، پێی وابوو كە تەنیا كەسانی سپی پێست بۆیان هەیە هەموو جیهان بگەڕێن و گەشت بۆ زۆربەی وڵاتان بكەن، بەڵام ئەویش ئەسپی خۆی تاودا و توانی زۆرترین وڵات بگەڕێت، ئەو كچە ئەسمەرە ناوی (جیسیكا نابۆنگۆ)یە، فەرمانبەرە لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، دوای ماوەیەكی زۆر كاركردن، ئێستا مۆڵەتێكی وەرگرتووە تا گەشت بۆ زۆرترین وڵات بكات، دواجار توانی گەشت بۆ زیاتر لە (60) وڵات بكات، بە نیازیشە تا ساڵی (2022) هەموو وڵاتانی جیهان كە (195) وڵاتە بگەڕێت، ئەو كچە خەڵكی شاری دیترۆیتی ویلایەتی میشیگنی ئەمریكییە، دایك و باوكی بە رەگەز ئۆگەندین و خاوەن رەگەزنامەی ئەمریكین، لەناو خەڵكدا بە كچە ئەسمەرە ئەفریقییەكە ناسراوە، خۆیشی پێی وایە یەكەمین مرۆڤی رەش پێستە كە هەموو جیهان بگەڕێت.
Top