هەنگاوەكانی گرنگیدان بە برۆكان

هەنگاوەكانی گرنگیدان بە برۆكان
برۆ، تەواوكەری جوانیی چاوە، چونكە بەیەكەوە دیمەنێكی سەرنجڕاكێش دەبەخشن، كاتێك چاوێكی گەش و جوانت هەبێ، بەڵام مۆدی برۆت شایستە نەبێ، ئەوا چاوەكانیش بە جوانی دەرناكەون، كاتێكیش دەستكاریی برۆت بكەیت، بەو مەبەستەی زیاتر بەرزتر بێت، ئەوا دواتر هاتنەوەی مووەكان لە كێشەت بۆ دروست دەكەن، چونكە كاتێك بەشی سەرەوی برۆت دەستكاری دەكەیت، ئەو كاتە وردە مووی دەوروبەری ئەو شوێنەش چالاك دەبن، پاشان بە رەقی و بە ئەستووری دێنەوە، بەم چەشنە كاتێك مەبەستتە برۆت بەرز بكەیتەوە، مووە بەرزەكانی دیكەش چالاك دەبن و جوانی برۆ دەشێوێت، تویلانی گۆنزالیس، بەرپرەسی بەشی نەخۆشیی پێست لە نەخۆشخانەی (ماونت سانای وێست) دەڵێ: « مووی برۆت تا رێژە و سنووری خۆی دیاری بكە، چونكە كاتێك زیاتر لە ئاستی خۆی دەردەچیت، ئەو كاتە كڵێشەی برۆت دەگۆڕێت و تێك دەچێت.
Top