لە ئێستاوە پسپۆڕانی ئارایشت و ستایلەكان ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی شێواز و رەنگەكانی قژ بۆ ساڵی داهاتوو دەكەن، تا لە سەرەتای ساڵەوە ئەوانەی خوازیالان كە چ جۆرە قژێكە هەڵبژێرن، ئەوا دوودڵ نەبن لە هەڵبژاردنەكەیان، وەك باوە هەڵبژاردنی شێوازەكانی قژ بەندە بە شێوەی روخسار و رەنگی پێستەوە، چونكە ئەو دوو لایەنە جوانیی قژ تەواوتر دەكەن، (مارك تاوسێند) پپسۆڕ و ئارایشكاری قژ دەڵێ: «لە ساڵی داهاتووەوە ئەو شێوازە باوانەی ئێستا نامێنن، بەڵكو تەقینەوەیەك لە بواری ستایلەكانی قژدا روودەدات، چونكە ئارایشتەكان بەپێی جوانی و خواست هەڵدەبژێردرێن، نەوەك بە ناچاری لەسەر شێوەی روخساربن، لە ساڵی تازەوە زیاتر هەڵبژاردنی رەنگی قژ بەند دەبێت بە رەنگی جلوبەرگ، بەم چەشنە ئافرەتان لە نیگەرانیی هەڵبژاردنی رەنگەكانی قژ دەرباز دەبن، هەروەها شامپۆی وشك دەردەكەوێت تا قژ جوانتر خاو بكاتەوە و نموویەكی جوانیشی پێ بدات. ئەو رەنگانەی پێشنیاز كراون، بریتین لە: قاوەیی تۆخ و كراوە، رەنگی هەنگوینی، سووری ئاگری، زەردی كاڵ.