ماركەی (مارشیسا)ی ئەمریكی یەكێكە لە براندەكانی بەرهەمهێنان و ئامادەكردنی جلی بووك، دیزاینەری ئەو ماركەیەش ناوی (جۆرجینا شابمان)ە، هەمیشە ناسكی و رازاوەیی لە كارەكانیدا بەدی دەكرێت، تەنانەت زۆربەی ناودارانی جیهان لە رۆژی زەماوەندیاندا لەو ماركەیە جلوبەرگ هەڵدەبژێرن. ماركەی مارشیسا لە مۆدە تازەكانی جلی بووكدا چەندین شێوازی تازەی داهێناوە، كراسە تازەكانیان لە شێوازی شاهانە و رۆمانسین، چەندین جۆری گوڵ و گوڵزاری رازاوە لەسەر جلەكان و هەروەها بوونی شریتێكی حەریر و چەند تەنێكی تووڵ كراسەكەی زیاتر جوانتر و رازاوەتر كردووە، كراسەكان هەندێكیان بە شێوەی سەرەكی لووسن و بەشێكی دیكەشیان بە نەخشی جۆراوجۆر دیزاین كراون، دوو شێوازیان بەرجەستە كردووە تا خواستی خانمان بەدی بهێنن، لە بەشی سەرەوە تەسك و لە خوارەوەش وەك كراسەكانی سەندرێلا فراوان دەبنەوە.