موزەخانە و شانۆی (دالی) كە دەكەوێتە وڵاتی ئیسپانیا، بە یەكێك لە جوانترین و سەیرترین شێوەی ئەندازەیی و باڵەخانە دادەنرێت، زۆربەی تابلۆ و وێنەكانی وێنەكێشی ئیسپانی (سلفادۆر دالی) لەو موزەخانەیەدا دانراون، ئەمە جگە لەوەی بە هەزاران تابلۆی ناودارانی جیهان لەوێ دەبینرێن، ئەو موزەخانەیە دەكەوێتە شاری (فیگیراس)ی ئیسپانی و لە ساڵی (1974) كراوەتەوە، ناوەوەی بەشێوازێكی سەرنجڕاكێش دروست كراوە، كە زۆربەی لە ئاوێنە و شووشەیە، ئەگەر سەیری لایەك بكەیت، پشتەوەی خۆت و تەنیشتەكانیشت بەرچاو دەكەوێت، ئەو مۆزەخانەیە ئێستا بۆتە شوێنێكی گەشتیاری و شانۆیەكیشە بۆ نمایشی جۆراوجۆر، جگە لەوەی شوێنێكی كلتوورییە گوزارشت لە هونەری تابلۆ و وێنەی وڵاتی ئیسپانیا دەكات، ساڵانە بە مەبەستی بینینی وێنە و كەرەستە و تابلۆ بە نرخەكانی ناودارانی جیهان، بە ملیۆن گەشتیار سەردانی ئەو موزەخانەیە دەكەن.