لە وڵاتانی رۆژئاوا و ئەوروپا و تەنانەت هەندێك وڵاتی كیشوەری ئاسیاش، پیاوان زیاتر هاوكاریی هاوسەرەكانیان دەكەن، بە تایبەت لە كاروباری ماڵ و ئاگادار بوون لە منداڵەكانیان لەو كاتەی كە دایكان خەریكی كارێكی گرنگن، یان بەهۆی هۆكارێك لەمنداڵكانیانەوە دوورن. سەرۆكی پەرلەمانی نیوزیلەندا (تریڤۆر مالارد) كە باوكی چوار منداڵە، لە رۆژی كۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتەكەیدا منداڵە ساواكەی لە باوەشە و شیر و مەمەی پێ دەدات، ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەرسێ منداڵەكەی دیكەی لەلای هاوسەرەكەی بوون و ساوایەكەیانی لەگەڵ خۆی بردۆتە ناو هۆڵی پەرلەمان. لەو كاتەی منداڵەكەی دەست دەكات بە گریان، سەرۆكی پەرلەمان شیر و مەمە دەردەهێنێت و منداڵەكە لە باوش دەگرێت و شیری پێ دەدات، لەوكاتەشدا جگە لەوەی هەندێك لە ئەندامانی پەرلەمان چەپڵەیان بۆ لێدا، كەچی هەندێكی دیكە پێیان وابوو چاكتر وایە كە كارگوزراێك بگرێت تا ئاگاداری منداڵە بچووكەكەی بێت.