ئاگاداری كەرەستەكانی ماكیاژ بە

ئاگاداری كەرەستەكانی ماكیاژ بە
كــــەرەســـتەكـــانی مـــــاكـــیاژ، بەسوودترین كەرەستەن بۆ جوانی، هەروەها زۆرترین گرفت و كێشەن بۆ پێست و رووخسار، چونكە كاتێك تۆی خانم كە بە هەڵە بەكاریانبهێنیت، یان ماوەیان بەسەرچووبێت، ئەوكاتە جوانیت دەشێوێنیت و رووخسارت تێكدەدات، هەمیشە ماركەیەكی باشی ماكیاژەكان بەدەست بهێنە، چونكە كەرەستەی هەرزان زیانی زیاترە لە سوود، (هادلی كینج) پسپۆڕی پێست و جوانكاری دەڵێ: ئەگەر ماوەی كرێمی ئەساس بەسەرچووبێت و بەكاری بهێنیت، واتە كارەساتێك بۆ خۆت دروست دەكەیت، بۆیە پێویستە رەچاوی ئەو رێنماییانە بكرێت: سەرەتا كاتێك كەرەستەیەك دەكڕیت، سەیری رێكەوتی دەرچوونی بكە لەگەڵ ماوەی بەكارهێنانی لەلایەن خۆتەوە، پێویستە بزانیت كە بەشی تۆ دەكات یان نا، ماركەیەكی باش هەڵبژێرە، تا زوو كەرەستەكان تێكنەچن، هەوڵبدە لە شوێنی فێنك دابنرێن، چونكە كەرەستەكانی ماكیاژ بە شوێنی پلە بەرز و گەرم تێكدەچن، كاتێك كەرەستەیەكی تازەت هەبوو زوو زوو قەباغەكەی بكەرەوە تا هەوا بكێشێت، هادلی دەڵێ: وا چاكە ماسكارە بۆ ماوەی سێ مانگ زیاتر نەبێت و بگۆڕدرێت، ئایلاینەر و ئای شادۆ بۆ ماوەی نێوان (6 تا 10) مانگ، سووراوی لێو زیاتر نەبێت لە ساڵێك، كرێمی ئەساس و پۆدرەش كەمتر لە ساڵێك بەكاربهێنە و پاشان فرێی بدە.
Top