گرانترین بخوور لە جیهان

گرانترین بخوور لە جیهان
بخوور ئەو بەرامەی كاتێك دەڕشێندرێت، هەمووان مەست دەكات، شێوەی ئێستای بخوور گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووەو بە دیزاینی جوان و سەرنجڕاكێش دروست دەكرێن، بە تایبەت بخووری چینی كە لە جیهاندا بەناوبانگترین بخوورە و لە شێوەی بازنەیی و لەولەبی دروست دەكرێت، بەجۆرێك كە تاكە بخوورێك بەشی باڵەخانەیەكی تەواو دەكات، تا بۆنخۆشی بكات، كەسێك لەوانەی كە ئەو جۆرە بخوورە دروست دەكات، ناوی (لوا یۆوین)ە، ماوەی (70) ساڵە بخوور دەفرۆشێت، دەبارەی بخووری چینی دەڵێ: «بخووری چینی لە جیهاندا بۆنخۆشترینە، تەنانەت جۆرە بخوورێك بە ناوی (فراگانت هاربۆر) هەیە، كە هەر دانەیەكی بە (2500) دۆلار دەفرۆشرێت، نرخی كیلۆیەك لەم بخوورە دەگاتە (120) هەزار دۆلار.
Top