رەنگی هەڵبژێدراو بۆ نینۆكەكانی دەست
September 11, 2019
رەنگا و ڕەنگ
رەنگی شینی بریقەدار، یەكێكە لە جوانترین رەنگەكان بۆ نینۆك و ریزبەندی گرتووە، بۆ چوونە سەر كار و دەرچوون و میوانی دەگونجێت، مەرجە بریقەدار بێت، تا رەنگەكەی زیاتر گەشاوە بێت.
پەمەیی تۆخ، رەنگێكی ناوازە و ناسكە، بۆ كاتی ئاهەنگ و سەردان و گەشتكردن گونجاوە، بەتایبەتی لەگەڵ جلی رەنگ كاڵ و رەنگ قورسی وەك رەش و قاوەیی. سپی، رەنگێكی سەرنجڕاكێشە، بە رەنگی كلاسیك دەناسرێت، جگە لەوەی نینۆكەكان بە هێز دەكات و بە ناسكی نیشانیان دەدات، بۆ هەموو شوێن و كاتێكیش گونجاوە. نیۆدی تۆخ، نیۆد واتە رەنگی شەزری، ناسك و بەهێزە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی رەنگی پێستیان كراوەیە، بۆ كاتی بۆنە و یادەكان گونجاوە، هەروەها لەگەڵ جلی رەنگ كراوە دادەنرێت. سووری تۆخ و جەرگی، رەنگێكی باوە و زیاتر لە نینۆك دەدرێت، بە تایبەت ئەوانەی بەرەو رەنگی پرتەقاڵی دەچن، رەنگێكە جەماوەری زۆرە و بۆ كاتی شایی و زەماوەند و دەرچوون گونجاوە.
