هەمیشە ئافرەتان نایانەوێت گەورە دیار بكەون، چ بە تەمەن یان بە شێوە، چونكە گەورە بوون و پیری كاریگەری لەسەر ناخ و هەستی ئافرەتاندا هەیە، بەتایبەت ئەوانەی كە تەمەنیان زۆرە و بەرزە، ئەم گرفتەش بە هەڵبژاردنی جلەكانەوە چارەسەر دەكرێت، بە پۆشینی هەندێ ستایل و رەنگی جل و بەرگ، شێوە و تەمەنت بچووكتر دەردەكەوێت، جگە لە بەكارهێنانی كرێم و سیرۆمەكان، دەتوانی بە جلەكانیش خۆت بچووكتر نیشان بدەیت، سەرەتا هەوڵدە لە رێگەی هەڵبژاردنی رەنگی گەنجانە و زەق بۆ جلەكانت هەنگاو بنێ، ئەو رەنگانەی كە زەق و كراوەن بریتیین لە: رەنگی سوور، پەمەیی، جەرگی، سەوز. بە هەڵبژاردنی كراسێكی درێژ یان كورت لە شێوەی عەزی لە رەنگی زێڕی یان سەوز، كە بۆ بۆنە و ئاهەنگەكان گونجاوە، مۆدێكی شایستە بە شێوەی جەستەت دەدەیت كە وەك كچێكی تازە پێگەیشتوو دەردەكەویت، یان دەتوانی جلەكەت رەنگاورەنگ بێت، واتە لە چەندین رەنگ پێكهاتبێت، وەك جلی هەرزەكاران و تازە پێگەیشتووان، ئەو جلە بۆ دەرچوون گونجاوە، جلی تەسك هەمیشە بچووكترت نیشان دەدات، چاكێتی كورت نموونەی جلێكە كە بچووكترت نیشان دەدات، تەنوورەی لار، واتە شێوەی دیزاینەكەی لار بێت و راست نەبێت، پانتۆڵەكانی شێوەی سكینی، چەقۆ، كە لە خوارەوە تەسك دەبنەوە، نموونەی جوانترین جلن كە بچووكترت نیشان دەدات.