پێویستە رەنگی لێو و ماكیاژ و شێوازی جل و بەرگ بۆ كاتی چوونە سەر كار و دەوام و شوێنی فەرمی جیاواز بن لە هەموو شوێنێكی دیكەدا تا جوانیت شێواو نەبن، ناكرێت ماكیاژ ئاهەنگ بۆ كاتی دەوام بكەیت، یان جلێكی رەنگاورەنگی زەقت لەبەر بكەیت بۆ چوونە شوێنی فەرمی، چونكە كاریگەری لە كەسایەتیت دەكات، رەنگی لێو بەشێكە لە ماكیاژت، بۆیە پێویستە رەنگی لێوت بۆ كاتی دەوام و سەركار جیاواز بن لەگەڵ هەموو كاتێكی دیكەدا، ئەو رەنگە باوانەی بۆ كاتی دەوام گونجاون بریتیین لە: رەنگی وەنەوشەیی، كە رەنگێكی سەرنجڕاكێشە، بەڵام نابێت هێندە تۆخ بێت و كاریگەری لەسەر كەسایەتیت بكات، لەگەڵ جلی رەنگ كراوە ئەو بۆیە دەكرێت، رەنگی خۆخ، مۆدێكی دیكەی رەنگی لێوە، لەگەڵ جلی كاتی رۆژانە بۆ لێو دەكرێت، بۆ هەموو جۆرە رەنگێكی پێست دەگونجێت، رەنگی بۆیەی بێجی، یان زەردی كاڵ، دەكرێت بە سادەیی بكرێت، لەگەڵ جلی فەرمی وەك رەش و سپی دەگونجێت، رەنگی مەرجانی، شێوازێكی سەرنجڕاكێشە پێویستە بە فڵچەكانەوە پەرت بكرێت، پەمەیی و رەنگی گوڵ جوانترین رەنگن بۆ كاتی دەوام و چوونە سەر كار، رەنگی سووری كاڵ، یان جەرگی، بۆ شوێنی فەرمی و كاتی كۆبوونەوە گونجاوە.