پێڵاوی سپی

پێڵاوی سپی
جوانترین كەرەستەكانی وەرزی گەرما پێكدەهێنن
پێڵاوەكان هەمیشە بەشێكن لە جوانیی جەستە و مۆدی جلەكان رازاوەتر دەكەن، بەتایبەت هەندێكیان كە بە ستایل و رەنگێكی جوان دەنەخشێندرێن، وەك خانمێكی جوانپۆش كاتێك پێڵاوەكەت لەگەڵ جلەكەت شیك دەبن، ئەو كاتە جوانیی ستایلێك بەدەست دەهێنیت. پێشتر پێڵاوی وەرزشی جوانترین مۆدەكانی وەرزی هاوینەیان پێك دەهێنا، بەڵام ئەمجارەیان گرنگی بە رەنگی پێڵاو دراوە، كە تەنیا رەنگی سپییان بۆ هەڵبژاردووە، بەهۆی ئەوەی رەنگی سپی لەگەڵ هەموو جۆرە رەنگی جل و ستایلێكی دیكەی ئێكسسوارەكان دەگونجێت، بەم چەشنە پێڵاوی سپی جوانترین كەرەستەكانی وەرزی گەرما پێك دەهێنێت، شێواز و جۆرەكانی پێڵاوی وەرزی گەرما بریتین لە: سەندڵی پاشنە باریك و بەرز كە ماركەی پرادا رێكلامی بۆ دەكات، هەروەها پێڵاوی سپیی قەیتاندار، پێڵاوی فلات لە رەنگی سپی، پێڵاوی سپی لە شێوەی نەخش و وێنەی گیاندارن و خشۆكەكان، سەندڵ و پێڵاوی راست، كە شێوە و دیزانیان راستە و خواروخێچ بوونەوەیان پێوە دیار نییە، ئەو جۆرە پێڵاوە سپییانە بۆ كاتی دەوام و گەشت و دەرچوون گونجاون.
Top