گرنگیدان و پاراستنی پێستی روخسار

گرنگیدان و پاراستنی پێستی روخسار
پاراستنی پێست، هەنگاوێكی گەورە و بە نرخە لە بواری جوانكاریدا، تا چەند بتوانی خزمەت و پارێزگاری لە جوانی و نەرمونیانیی پێستت بكەیت، هێندە زیاتر شۆخوشەنگتر دەردەكەویت،
هەنگاوەكانی گرنگیدان و پاراستنی پێست بە گشتی و پێستی روخسار بەتایبەتی زۆرن، بەڵام هەندێكیان بەپێی ماندووبوون و تێچووی ماددی دەتوانی دەستەبەریان بكەیت، لەوانە: پارێزگاری پێستی روخسار لە پیسی و تۆز و خۆڵ، شووشتنی بەردەوام، شێلان و پاكڕاگرتنی پێست، یان لە كاتی بوونی هەر پەڵەیەی بچووك و زیپكە و ئەوانە نابێت دەستكاریی بكەیت، بەتایبەت ئەگەر دەموچاو بكەیتە شێوەیەكی سێگۆشەی لە لووتەوە تا گەردن، نابێت بە هیچ شێوەیەك دەستكاری بكەیت. بەكارهێنانی كرێم و نەرمكەرەوەی پێست هەنگاوێكی دیكەی گرنگیدانە بە پێست، بۆیە جار جارە بە هێواشی دەست لەسەر روومەتەكانت دابنێ و پاڵەپەستۆیان بخەرەسەر، بەڵام با هێندە زۆر نەبێت كە ئەزیەتی روخسارت بدات، هێندەش سانا نەبێت كە كاریگەریی نەبێت، ئەو كارە بكە و با بۆ ماوەی (30) چركە دەستت لەسەر روخسارت بێت، پاشان دەستت لابدە، ئەو هەنگاوە بۆ ماوەی (10) خولەك دووبارەی بكەرەوە، دواتر بە سەری پەنجەكانت مەساجی روخسار ت بكە و هەوڵبدە زۆربەی روخسارت بە جووڵەی بازنەیی بشێلە.
Top