ماوەیەكە كچێك لە كوچە و شەقامەكانی شاری نیویۆركی ئەمریكا دەردەكەوێت، كە جلوبەرگێكی رەشی لەبەردایە و دەنووكێكی وەك دەنووكی باڵندەی هەیە، ئەو كچە بۆتە جێی سەرنجی هەمووان، ئاخۆ بۆچی دەنووكی لە دەمی بەستووە، وەك ئەوەی تارماییەك بێت، دێت و دەچیت، بێ ئەوەی كەسیش لێی بپێچێتەوە كە بۆچی دەنووكی داناوە. هەڵگری ئەو دەنووكە گەورە و درێژە كچێكی قەتەرییە ناوی (فاتیمە موحەمەد)ە و تەمەنی (25) ساڵە و ئێستا لە ئەمریكا دەژی، ئەو كچە لە منداڵییەوە حەزی بە نواندن و وێنەكێشان كردووە، بە بەستنی ئەو دەنووكەش گوزارشت لە كەسانی نەخوێندەوار دەكات و بە مانای نەزانین و قسەنەكردن دێت، كە بە بۆچوونی ئەو نەخوێندەوارەكان ناتوانن وەك هەر كەسێكی ئاسایی بخوێننەوە، یان زمانی دیكە فێر ببن، دەنووكەكەشی تێكەڵكردنی كولتووری ئەمریكی و رۆژهەڵاتە، لە رێگەی باڵندەیەك كە ناوی (عناج)ە و لە ئەمریكا دەژی، هەروەها جلە رەشەكەشی بە مانای كولتووری وڵاتانی رۆژهەڵات دێت.