جانتای كلاسیك مۆدی تازە پێك دەهێنێت

جانتای كلاسیك مۆدی تازە پێك دەهێنێت
ماركەكانی جوانكاری لە جیهاندا هەمیشە ئەسپی خۆیان تاو دەدەن، تا لە نزیكترین دەرفەتدا كاڵاكانیان بە جوانترین شێوە بەرهەم بهێنن، ئەگەر ماركەی دیۆر وەك نموونە وەربگرین، دەبینین كە هەمیشە لە بەرهەمەكانیاندا جوانترین كاری تازە لە ئێكسسوار و جانتاكاندا دەكەن و لە مۆدە تازەكانی جانتای ئەو مارەكەیەدا گرنگییان بە شێوازی كلاسیكی (مۆنۆكرۆم) داوە، ئەو جۆرە جانتایە لە ساڵانی حەفتاكاندا باو بوون، لە ئێستاشدا مۆدیان گەڕاوەتەوە، ئەو جانتایەی بەناوی (بلاك ئەڵترا مەیت- Black Ultra matte) ناسراوە، جگە لەو مۆدە، مۆدێكی دیكەش بە ناوی (دۆراما - Diorma) هەیە، ئەو دوو مۆدە جانتایە بوونەتە مۆدی تازەی ساڵی (2019)، جانتاكان بچووك و پانن، زیاتر شێوەی لاكێشە وەردەگرن، هەندێكیان گەورەن بەڵام لە ریكلامی مۆدەكەدا بە بچووكی ناسراون، جانتای سادلیش، Saddle مۆدێكی دیكەی جانتاكانە، كە بۆ ئاهەنگ و بۆنەكان بەكار دێن.
Top