نمایش رۆیشتن بەسەر گوریس لە بەرزایی ئاسماندا

نمایش رۆیشتن بەسەر گوریس لە بەرزایی ئاسماندا
رۆیشتن بەسەر شوێنی بەرزدا هەستێكی ترسناك بە مرۆڤ دەدات، تەنانەت ئەگەر دیوارێكی پانیش بێت، ترس داتدەگرێت و ناتوانیت بە سانایی جووڵە بكەیت، كەچی ئەو دوو خوشك و برایە لەسەر تەلێك و لە بەرزاییەوە نمایشەكانیان پێشكەش دەكەن، هەر یەكە لە (نیك و لیجانا والیندا)ی خوشك و برا، لە بەرزایی (25) نهۆمەوە بەسەر گوریسێكی باریكەوە دێن و دەچن، نمایشەكەیان لە نێوان باڵەخانەكانی هەڵكەوتوو لە (تایمز سكوێر)ی ویلایەتی نیویۆرك جێبەجێ دەكەن، تیمێكیان پێكهێناوە بە ناوی (فڕینی باڵندەكان)، ئەوەی سەیرە بەیەكەوە و لە دوای یەكتر نمایشەكان پێشكەش دەكەن، بەبێ گوێدانە كەوتن و مەترسی لەسەر ژیانیان، نمایشەكەیان لە بەرزایی (396) مەترەوەیە، كە هەر هەڵە و جووڵەیەكی نەشیاو دەبێتە هۆی كارەسات و مردن، تا ئێستا زیاتر لە (10) نمایشی لەم جۆرەیان لە شارە جیاجیاكانی وڵاتی ئەمریكا پێشكەش كردووە.
Top