چینییەكان، جگە لەوەی لە بوارەكانی زۆری خەڵك و تەكەنەلۆژیا و كارگە و رووناكی و ئەلیكترۆنی پێشەنگن، وادیارە دەیانەوێت لە بواری كشتوكاڵیشدا داهێنان و كاری ناوازە بكەن، دواجار كێڵگەكانیان وەك تابلۆی وێنە و شێوازی هونەری لێ كردووە، ئەگەر بە ئاسمانی ئەو وڵاتە گەشت بكەیت و لە نزمیدا بفڕیت، دەبینیت كە زۆربەی كێڵگەكانیان تابلۆیەكی هونەریی و وێنەن، هەر بۆیە فەرمان بە فڕۆكەكانیان كراوە ئەوانەی بەسەر ئەو كێڵگانەدا تێپەڕ دەبن، لە نزمیدا بفڕن، تا گەشتیاران ئەو كێڵگە هونەرییانە ببینن، ئەو كێلگانە دەكەونە ناوچەی (شنگیانگ) كە دەكەوێتە باشووری وڵاتی چین، رووبەری شوێنەكە (8) دۆنمە و بۆتە یەكێك لە جوانترین و سەیرترین تابلۆی كشتوكاڵی، زیاتریش وێنەی گیانداران و پاندا و كولتووری چینی و كۆنگفۆ بەسەر كێڵگەكانەوە نەخشێنراوە، شێوازی وێنەكێشانەكەش بە جیاوازیی رەنگی برنج و بەروبوومی كێڵگەكەیە، تا تابلۆكە دەربچێت.