پێڵاوەكان تەواوكەری جلوبەرگ و بەشەكانی دیكەی پێداویستی جوانییە، تەنانەت ئەگەر دەستە جلێكی نایاب و مایكاپێكی نازدارت كردبێت، ئەگەر پێڵاوەكەت لە ئاستی جل و ماكیاژەكەت نەبێت، كەواتە جوانیت شێواو دەبێت، لە وەرزی هاویندا، زیاتر كەرەستە و كەلوپەلی رەنگاوڕەنگ باو دەبن، بۆ پێڵاویش هەمان بیرۆكە دروستە، كەرەستەی رەنگاوڕەنگ سەرەنجڕاكێش و دیارن، بەهۆی ئەوەی لە وەرزی هاویندا جلی كورت و تەنك دەپۆشرێت، بەم چەشنە بەشێكی زۆری پێڵاوەكان دیار دەبن، ئەو رەنگانەی باون بۆ پێڵاوەكان، بریتیین لە: زەرد و سوور و شین و پرتەقاڵی و وەنەوشیی، ئەو جۆرە رەنگانە بۆ كاتی دەرچوون و ئاهەنگ و بۆنەكان زیاتر باون، بە تایبەت ئەگەر لەگەڵ پانتۆڵ، یان عەزییەی كورت لەپێی بكرێن، كە زیاتر دیار دەبن، بۆیە تۆش هەوڵبدە یپێڵاوەكانت لە وەرزی گەرمادا لە پێڵاوە رەنگاوڕەنگەكان بن، گرنگە بتوانیت رەنگی پێڵاوە رەنگاوڕەنگەكانت لەگەڵ پارچەیەكی جلەكەت، یان رەنگی خشڵەكانت هاوشێوە و هاوڕەنگ بن، بەم جۆرە دەتوانیت مۆدێكی شیك بە پێڵاوە رەنگاوڕەنگەكان بدەیت و جوانییەكی سەرنجڕاكێش دەستەبەر بكەیت.